سلێمانی؛ پڕۆژه‌ی 20 ئه‌مپێری كاره‌بای نیشتیمانی راگیراوه‌ 1 .

0
298

[ad_1]

خه‌ندان-

نوسینگه‌ی سه‌ردار قادر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی 20 ئه‌مپێری كاره‌بای نیشتیمانی راگیراوه‌، چونكه‌ پێشنیاركرابوو وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجی پڕۆژه‌كه‌ ته‌رخانبكات به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه‌ له‌ئه‌ستۆی‌ بگرێت كه‌ 19 هه‌زار بووه‌ بۆ هه‌ر ماڵێك.

كۆتایی ساڵی رابردوو پرۆژی 20ئه‌مپێری كاره‌بای نیشتیمانی “به‌ئامانجی‌ سنورداركردنی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ به‌ هاوڵاتیان” خرایه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و دواتر پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاوه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌باو وه‌زاره‌تی دارایی كرا.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ی سه‌ردار قادر له‌بری پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند،  پڕۆژه‌ی 20 ئه‌مپێری 19 هه‌زار دیناری تێده‌چوو، “به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌نه‌بو نه‌ خه‌رجی پڕۆژه‌كه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ له‌سه‌ر قه‌رزی كاره‌بای هاوڵاتیان دای شكێنێت بۆیه‌ پڕۆژه‌كه‌ ڕاگیرا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی پڕٍۆژه‌كه‌یان خستووه‌ته‌به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی كاره‌باو دواتر ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خه‌رجی پڕۆژه‌كه‌ كه‌ بۆ هه‌ر جۆزه‌یه‌كی 20ئه‌مپێری.

رونیشكردووه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا دانیشتوانی ناحیه‌ی بازیان به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌یان پڕۆژه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كردووه‌ بۆ هه‌مان پڕۆژه‌ به‌ڵام خه‌رجییه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆی  دانیشتوانی ناحیه‌كه‌ ده‌بێت “به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كاره‌با”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو، پڕۆژه‌كه‌ كێشه‌كانی‌ كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌یه‌وێت بیخاته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌پشكی‌ كاره‌بای‌ به‌رهه‌مهاتوو له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌رۆژانه‌ گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا دێت و نزیكه‌ی‌ سێ هه‌زار مێگاواته‌، پشكی‌ له‌سه‌دا 33یان پێده‌درێت، له‌به‌رانبه‌ر له‌سه‌دا 43بۆ هه‌ولێر و سه‌دا 24 بۆ دهۆك.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here