سه‌ردار قادر: نوسراوی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و گۆڕان كردووه‌ 1 .

0
82

[ad_1]

خه‌ندان-

سه‌ردار قادر رایگه‌یاند، نوسراوی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ پۆستی‌ له‌بری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كردووه‌.

سه‌ردار قادر ئه‌مرۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای‌ سه‌ردانیكردنی‌ نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وتی‌ “به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ نوسراوی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م ئاڕاسته‌ی‌ حكومه‌ت و گۆڕان كردووه‌”.

وتیشی‌ كه‌ كشانه‌وه‌ی‌ له‌ پۆستی‌ له‌بری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ “به‌ردێك بخه‌نه‌ گۆمێكه‌وه‌و بۆ دروستكردنی‌ كێشه‌ی‌ سیاسی نییه‌”، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌یسه‌ گشتییه‌كان بجوڵێنن.

دووی‌ ئه‌م مانگه‌ سه‌ردار قادر، له‌پۆستی‌ له‌بری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌و رایگه‌یاند، به‌هۆی‌ چه‌ندین هۆكاره‌وه‌ له‌ناویاندا نه‌بوونی‌ ده‌سه‌ڵات.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here