سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌واڵێكی ژماره‌یه‌ك میدیا به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

0
107

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌واڵی چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ر به‌ گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق و توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و به‌ ناوزڕاندنی وه‌سف ده‌كات.

 

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ(باسنیوز)گوتی: “ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ڕاست نییه‌ و هه‌وڵێكه‌ بۆ ناوزڕاندن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان عێراق و توركیا بكرێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن له‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و نابێ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی هه‌رێمی كوردستان هیچ كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ بكرێت”.

 

گوتیشی: “هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ عێراق هه‌روه‌ك چۆن له‌ شه‌ڕی مووسڵ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق كرا به‌ هه‌مانشێوه‌ش بۆ هه‌ر ڕێوشوێنێك له‌ سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ ڕه‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بێت”.

 

ڕاشیگه‌یاند: “داوامان كردووه‌ كه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌) خه‌باتی خۆی بگوازێته‌وه‌ بۆ كوردستانی توركیا، نابێت عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌رپابێت له‌ نێوان دوو ده‌وڵه‌ت”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here