سه‌عدی‌ پیره‌: ریفراندۆم ده‌روازه‌ی‌ سه‌ره‌كییه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تاكتیكی‌ .

0
130

[ad_1]

سه‌عدی‌ پیره‌

خه‌ندان-

سه‌عدی‌ پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ریفراندۆم ده‌روازه‌ی‌ سه‌ره‌كییه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تاكتیكی‌ و پێیوانییه‌ له‌رووی‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ ریفراندۆم پێویست بێت پرس به‌كه‌س بكرێت.

ئه‌و وتانه‌ی‌ سه‌عدی‌ پیره‌ له‌میانه‌ی‌ وته‌یه‌كیدا هات له‌ كۆنگره‌ی‌ نۆیەمی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌لێر به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌عدی‌ پیره‌ وتی‌ “ناكرێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌به‌غدا به‌ زۆرینه‌و كه‌مینه‌ مامه‌ڵه‌ بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ ته‌وافوقی‌ نیشتیمانی‌ مامه‌ڵه‌ بكرێت”.

وتیشی‌ “ریفراندۆم ده‌روازه‌ ئه‌ساسییه‌ شه‌رعییه‌كه‌یه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تاكتیكی‌، پێشموانییه‌ له‌رووی‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پێویست بێت پرس به‌ كه‌س بكرێت”.

سه‌عدی‌ پیره‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد، ئه‌و كێشانه‌ی‌ هه‌یه‌ كێشه‌ی‌ یاسایی نین به‌ڵكو كێشه‌ی‌ سیاسیین، “پێویسته‌ ئێمه‌ سه‌رنجێك بده‌ین به‌ برایانمان له‌به‌غدا كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ كورد هه‌ستی‌ مافی‌ هاوڵاتی‌ یاسایی نه‌كردووه‌، له‌ سایه‌ی‌ عێراقی‌ تازه‌ دیسان هه‌ستمان به‌وه‌ نه‌كردووه‌”.

له‌ ئێستادا زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ باڵان بۆ سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆسه‌ی‌ ریفراندۆم، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نوێنه‌ر بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ نانێرێت.

هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ لیژنه‌كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌هات كه‌پارتی‌ و یه‌كێتی‌ مانگی‌ رابردوو شاندێكی‌ هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ سه‌ردانیكردنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ تاوتوێكردنی‌ پرسی ریفراندۆم، هه‌روه‌ها شاندێكی‌ دیكه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا كرد، دواتریش له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی‌ وڵاتان له‌هه‌رێم ئه‌و پرسه‌یان تاوتوێكرد.

دوێنێ محه‌مه‌د حاجی‌ ڕاوێژکاری سیاسی مه‌سعود بارزانی‌ رایگه‌یاندبوو، ڕەنگە تا هەفتەیەکی دیکە ھەموو لایەنەکان جگه‌ له‌ گۆڕان نوێنەری خۆیان بۆ كۆمیته‌ی‌ ریفراندۆم دیاری‌ بكه‌ن، پێشبینیشی كردبوو لە مانگی هه‌شتی‌ ئەمساڵدا ڕیفراندۆم بکرێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here