سه‌نته‌ری میترۆ پێشێلكارییه‌كای‌ چوار مانگی‌ رابردووی‌ دژ به‌رۆژنامه‌نوسان راگه‌یاند .

0
91

[ad_1]

خه‌ندان-

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، هه‌رێمی‌ كوردستان شوێنێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ ئازادی‌ رۆژنامه‌وانی‌ و له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی‌ رابردوودا 90 پێشێلكاری‌ به‌رامبه‌ر 70رۆژنامه‌نوس تۆماركراوه‌.

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنوسی، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلكارییه‌كانی‌ لە هەرێمی كوردستان بۆ چوار مانگی یه‌كه‌می‌ 2017راگه‌یاند. 

سه‌نته‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی‌  به‌ئاماره‌كانی روانگه‌ی ئازادی رۆژنامه‌وانی كردووه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا  له‌ 3ی ئایاری ساڵی رابردوو بۆ ئه‌مڕۆ 20 رۆژنامه‌نوس له‌عێراقدا كوژراون.

به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ، له‌ چوار مانگی‌  رابردوو 90 پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به‌ 70 رۆژنامه‌نوس تۆماركراوه‌، كه‌ دوو شه‌هیدبوون و یه‌ك حاڵه‌تی تیرۆكردن و 16 برینداركردن و هه‌شت لێدان بوون.

هه‌روه‌ها36 حاڵه‌تی رێگریكردن و هه‌شت حاڵه‌تی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانیداو پێنج حاڵه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌رۆژنامه‌ونوسان هه‌روه‌ها هه‌شت حاڵه‌تی ده‌ستبه‌رسه‌ركردن به‌بێ بڕیاری دادگا هه‌شت تۆماركراون.

هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ، له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوو دوو حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن و یه‌ك حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ماڵی رۆژنامه‌نوس تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها دوو حاڵه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ تۆماركراوه‌.

میترۆ ده‌ڵێت”به‌ئامانجی دروستكردنی فشار” ژماره‌یه‌كی‌ زۆر سكاڵا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان تۆماركراوه‌ به‌تایبه‌تیش میدیای ئازادی گرتووه‌ته‌وه‌”پێشێلكردنی یاساو سنورداركردنی ئازادی رۆژنامه‌نوسی وایكردوه‌ هه‌رێم به‌شوێنێكی مه‌ترسیدار بناسرێت له‌ راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا”.

سه‌نته‌ری‌ میترۆ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌روو “ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌جیهاندا پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامنادرێت”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here