سووتانی دارستانەکانی ئیلام دەستیپێکردەوە

0
139

..

رووداو – هەولێر

ئەمە یەکەمین ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی زاگرۆسە لە شاخی کەورکوو لە پارێزگای  ئیلام. 

لە چەند رۆژی رابردوودا چەندینجار ئاگر لەم دارستانانە بەربووە و بەم هۆیەوە رووبەرێکی زۆری دارستانەکانی ئەم پارێزگایە لە ئاگردا سووتاون. 

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئیلام، لە یەک حاڵەتدا 20 هێکتار دارستان سووتاون.

رۆژی هەینی 27-5-2017، بەشێک لە دارستانەکانی کەورکووی سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام ئاگریگرت.

رۆژی پێشتریش  ئاگر لە دوو لاوە لە دارستانەکانی سەر بە شارەکانی ئاودانان و دەڕەشار بەرببوو.

مازیار سلێمان نەژاد، بەڕێوەبەری ژینگە پارێزیی ئیلام دەڵێ: خەڵکی گەشتیار هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان بوون.

بەگوتەی سلێمان نەژاد، پووش و پەڵاشی زۆر لە ژینگەی پارێزگای ئیلامدا، بواری بۆ ئاگرکەوتنەوەی خێرا رەخساندووە و بچووکترین کەمتەرخەمی دەبێتە هۆکاری سووتانی رووبەرێکی زۆری دارستانەکان.

پارێزگای ئیلام ناوچەیەکی شاخاوی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بۆیە کۆنترۆڵی ئاگرەکان دژوارە و پێویستی بە ئامرازی تایبەتی وەک هەلیکۆپتەر هەیە.

بەرپرسانی پارێزگای ئیلام دەڵێن: بۆ کۆنترۆڵی ئاگرکەوتنەوەکان ئامراز و کەرەستەی پێویستییان نییە.  بۆیە زۆربەی جار ئاگرکەوتنەوەکان درەنگ کۆنترۆڵ دەکرێن و رووبەرێکی زۆری دارستانەکان دەسووتێن.

پارێزگای ئیلام ناوچەیەکی شاخاوی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکان پێویستی بە ئامرازی تایبەتە.

لە ساڵانی رابروودا زۆرجاران ژینگەپارێزەکانی پارێزگای ئیلام بە پشت بەستن بە خەڵک ئاگرەکانیان کۆنترۆڵکردووە.

بەشێکی زۆر لە دارستانە چڕ و کۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای ئیلامدا هەڵکەوتوون.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here