سوپاسالاری ئەمریکا رەتیدەکاتەوە 1000 سەربازی وڵاتەکەی لە سووریا بمێننەوە

0
23

هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا وێنە AP
هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا وێنە AP

رووداو-واشنتن

سوپاسالاری ئەمریکا رەتیدەکاتەوە پلانیان هەبێت بۆ هێشتنەوەی هەزار سەربازی ئەمریکا لە سووریا و دەڵێت، ئەوەی لەوبارەوە گوتراوە راست نییە .

میدیای ئەمریکا لە زاری بەرپرسێکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە بڵاویکردبووەوە، ئەمریکا پلانی داناوە بەردەوام بێت بە کارکردن لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە هەڕەشەیان لێدەکرێت، پلان هەیە هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا بمێننەوە، لەبارەی ناوچەی ئارامیش لەگەڵ تورکیا هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

بەڵام جۆزیف دەنفۆرد، سوپاسالاری ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت:  بەردەوامین لە تاوتوێی وردەکاری پلانی سەربازی لەگەڵ تورکیا و نیگەرانی ئەو وڵاتە لە ئاسایشی سنوورەکانی، پلانی دانراو تاوەکو ئێستا بەرهەمداربووە”. دانفۆرد هەروەها دەڵێت:” لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەگەڵ تورکیا هەیە و لە رۆژانی داهاتوودا بەرچاوڕوونی زیاترمان لەوبارەوە دەبێت”.

دەنفۆرد رەتیدەکاتەوە بەنیازبن هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا بهێڵنەوە. سوپاسالاری ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە،  کارکردنیشیان لەگەڵ ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لەکاتێکدا ئەو ئەندامانە ویستی خۆیان پیشانداوە لە پاڵپشتی قۆناخی راگوزەری سووریا.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here