سوپاسالاری عێراق: بەر لەرەمەزان موسڵ بەتەواوەتی کۆنترۆڵدەکەینەوە

0
171

تەنیا لەسەدا 10ی موسڵ لەژێر دەستی داعشدا ماوە

رووداو- بەغدا

سوپاسالاری عێراق رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ چووەتە قۆناخێکی نوێوە و لە هەفتەی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بەتەواوەتی لەدەست چەکدارانی داعش کۆتاییدێت.

فەریق رووكنی یەكەم ، عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق رایگەیاند “ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ چووەتە قۆناخێکی نوێوە و سوپای عێراق داعشیان لە موسڵ بەتەواوەتی گەمارۆداوە ، پێشبینی دەکەین بەر لەهاتنی مانگی رەمەزان، موسڵ بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵبکرێتەوە”. 

سوپاسالاری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای عێراق لە باکووری موسڵ پێشڕەوی زۆریان لەبەرامبەر چەکدارانی داعش تۆمارکردووە و چەکدارانی داعش لەهەموو لایەکەوە گەمارۆدراون و پێشڕەوییەکانی سوپای عێراقیش بەردەوامە. 

فەریق روكنی یەكەم ، عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق دەشڵێت” بەهۆی پێشڕەوییە بەردەوامەکانی سوپای عێراق لەبەرامبەر چەکدارانی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەک و ناوچەکان، ئێستا تەنیا لەسەدا 10ی موسڵ لەژێر دەستی داعشدا ماوە”. 
 
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here