سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی نزیک لە فڕۆکەخانەی دیمەشقی بۆردوومانکرد

0
28

ساتەوەختی بۆردوومانکردنی ناوچەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق

رووداو- دیمەشق 

جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل چەند پێگەیەکی لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودوڵەتی دیمەشق بۆردوومانکرد و سوپای سووریاش دەڵێت، بۆردوومانەکە زیانی ماددی زۆری هەبووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بەرپرسێکی سەربازی سوپای سووریا بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند: “فڕۆکەی جەنگی سوپای ئیسرائیل چەند مووشەکێکیان ئاراستەی دەورووبەری فڕۆکەخانەکە کرد. مووشەکەکان پێش گەیشتن بە ئامانجەکان لەلایەن سوپای سووریاوە خراونەتە خوارەوە”. 

بەپێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکە بۆ سەر کۆگاکانی چەکی حیزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بووە. هاوکات میدیای حیزبوڵڵا بڵاویکردەوە، بۆردوومانەکە چەندین ناوچەی لە رۆژهەڵاتی دیمەشق و ناوچەکانی دومەیر و قسوە لە باشووری پایتەختی سووریا تاوەکو دەگاتە گوندی دیماس لە رۆژئاوا و نزیک سنوورەکانی لوبنانی گرتووەتەوە.

لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو، ئەمە دووەمجارە ئیسرائیل ناوچەکانی سووریا بۆردوومان بکات. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here