سۆشیاڵمیدیای رووداو چوارەمی سەر ئاستی جیهانە

0
10

فۆکس نیوز، بی بی سی و سی ئێن ئێن و رووداو یەکەم تاوەکو چوارەمی ئەکتیڤترین پەیجەکانن

رووداو – هەولێر

سۆشیاڵمیدیای تۆڕی میدیایی رووداو سەرکەوتنێکی گەورەی دیکەی تۆمارکرد، لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە ریزبەندی چوارەم ئەکتیڤترین سۆشیاڵمیدیا لەنێو کەناڵە هەواڵییەکانی جیهاندا.

پەیجی فەیسبووکی رووداو (تەنیا سۆرانی) دوای هەریەک لە (فۆکس نیوز)ی ئەمریکی، (بی بی سی) بەریتانی و (سی ئێن ئێن)ـی ئەمریکی چوارەم ئەکتیڤترین پەیجی هەواڵییە لەسەر ئاستی جیهان.

فۆکس نیوزی ئەمریکی بە 3.2 ملیۆن زۆرترین ئینگەیجمێنت (لایک، کۆمێنت و شەیر)ـی هەیە. بی بی سی 1.4 ملیۆن و سی ئێن ئێن 1.2 ملیۆن ئینگەیجمێنتیان هەیە، لە پلەی چوارەمیش رووداو دێت بە 1 ملیۆن ئینگەیجمێنت.

ئینگەیجمێنت واتە چالاکی و ئەکتیڤی پەیج لەگەڵ فانەکانی و بەشداریان بە لایک، کۆمێنت و شەیر، ئەوەش بەپێی زۆری ژمارەی لایکی پەیج نییە، بەڵکو بەپێی کاردانەوەی فانەکانە بۆ پۆستەکانی پەیجەکە. بۆ نموونە (فۆکس نیوز) کە پلەی یەکەمی هەیە ژمارەی لایکەکانی لە (سی ئێن ئێن) و (بی بی سی) کەمترە.

پەیجی فەیسبووکی رووداو (سۆرانی) کە سێ ملیۆن لایکی هەیە، لەڕووی ئینگەیجمێنتەوە پێش کەناڵەکانی جەزیرە، ئەی بی سی نیوز، سکای نیوزی عەرەبی، جەزیرەی ئینگلیزی، فرانس 24، RT عەرەبی، سکای نیوز و ئەلعەرەبییە کەوتووە، کە هەموویان ژمارەی لایکی پەیجەکەیان لە رووداو زیاترە، بەڵام لەڕووی ئینگەیجمێنتەوە رووداو پێش هەموویان کەوتووە.

جەزیرە 23 میلۆن لایک، ئەل عەرەبییە 22 ملیۆن، ئەی بی سی 13.9 ملیۆن لایکیان هەیە، بەڵام رووداو بە 3 ملیۆن لایکەوە بە جیاوازییەکی زۆر لەڕووی ئینگەیجمێنتەوە پێش هەموویان کەوتووە.

جیاوازی ئینگەیجمێنتی رووداو لەگەڵ جەزیرە دوو هێندەیە؛ رووداو 1 ملیۆن ئینگەیجمێنتی هەیە بەڵام جەزیرە تەنیا 546 هەزاری هەیە، لەکاتێکدا ژمارەی لایکی پەیجی جەزیرە حەوت هێندەی پەیجی رووداوە.

هێمن لهۆنی، بەڕێوەبەری پۆرتاڵی رووداو دەڵێت “تۆڕی میدیایی رووداو گرنگییەکی تەواو بە سۆشیاڵمیدیا دەدات، ئێستا رووداو لەڕووی سۆشیاڵمیدیاوە براندێکی گەورەی جیهانییە، چەندین جاریش لەلایەن فەیسبووکەوە دەستخۆشیمان لێکراوە”.

هێمن لهۆنی گوتیشی “بۆ قۆناخی داهاتوو پلانێکی باشترمان بۆ پۆرتاڵ و سۆشیاڵمیدیا هەیە و بەمزووانە وەرزێکی نوێ رادەگەیێنین”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here