سۆلشایه‌ر: له‌نێو كامپ نودا له‌ بارسا ده‌به‌ینه‌وه‌

0
8

ئۆلی سۆلشایه‌ر

رووداو ـ هه‌ولێر

ئۆلی سۆلشایه‌ر، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، گه‌شبینی خۆی به‌ تێپه‌ڕاندنی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌ چامپیۆنزلیگدا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان ده‌توانن له‌نێو كامپ نودا له‌ بارسا ببه‌نه‌وه‌.

تیروپشكی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی رووبه‌ڕووی بارسێلۆنای ئیسپانی كرده‌وه‌، كه‌ یاری چوون له‌ 10/4/2019 ئه‌نجام ده‌درێت و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ 16/4/2019 ئه‌نجام ده‌درێت. براوه‌شیان له‌ قۆناخی چواره‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی براوه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی و پۆرتۆی پورتوگالی ده‌بێته‌وه‌.

سۆلشایه‌ر، له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، به‌ گه‌شبینییه‌وه‌ گوتی “من به‌پێچه‌وانه‌ی 99.99%ی راهێنه‌ران ده‌مه‌وێ له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌نێو كامپ نو رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ببمه‌وه‌”.

ئه‌و راهێنه‌ره‌ هه‌روه‌ها گوتی “ئه‌گه‌ر له‌ ئۆلترافۆرد ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستبهێنین، ئه‌وا ده‌توانین له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆمان له‌ هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ ببه‌ینه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان كردمان”.

سۆلشایه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی “ئێمه‌ چاوه‌ڕێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارساین، تۆ بۆ ئه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ ببه‌یته‌وه‌، پێویسه‌ له‌ هه‌ر ركابه‌رێك ببه‌یته‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here