[ad_1]

خه‌ندان-
سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-مەخموور،-ی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه رایگه‌یاند، به هه‌مان شێوه‌ی شه‌ڕی موسڵ رێككه‌وتن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌كرێت له‌ژێر ده‌ستی داعش له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌عێراقییه‌كان.
سیروان بارزانی، به ئه‌نادۆڵ-ی ڕاگه‌یاندووه، هێزی پێشمەرگە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە، “بەڵام ئەوەی ماوە ئامادەبێت هێزە عێراقییەکانن، ئەوانیش ئێستا سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ-ن”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو”ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دەبێت و هەمان ڕێککەوتن دووبارە دەکرێتەوە، تەواوی ناوچەکوردییەکان هێزەکانی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵی دەکەنەوە و ناوچە عەرەب نشینەکانیش سوپای عێراق و هێزەعێراقییەکان لە داعش ڕزگاری دەکەن”.
به‌وته‌ی سیروان بارزانی، ئەو ناوچانەی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵی دەکەنەوە، لێی ناکشێنەوە، بە “هەمان ئەو ڕێککەوتنەی لە دەشتی نەینەوا کرا لەسنووری حەویجە پەیڕەوی دەکەینەوە”.
سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخمور سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عب-ی دەڵێت “بە جۆرێک لە جۆرەکانی حەشدی شەعبی بووەتە بەشێک لە سوپای عێراق، بۆیە لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەگەڵ حکوومەتی ناوەند ئێمە هیچ جیاوازی ناکەین لە نێوان حەشدی شەعبی و سوپای عێراق”.
بارزانی باسی له‌وه‌كردووه، لەئێستادا ماوه‌ی ٥١ کیلۆمەتر داعش هاوسنوری هەرێمی کوردستان-ە لە سنووری میحوەری گوێڕ- مەخموور، “بۆ دوور خستنەوەی داعش لەو سنوورە هێزی پێشمەرگە بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە”.
“ئەوەی لە بەرنامەی وەزارەتی بەرگری عێراق-دایە، کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە دەکەوێتە دوای مووسڵ و تەلەعفەر، دوای ئه‌و دوو شوێنە، دووبارە رێکخستنەوەی هێزەکان دەستپێدەکات و به‌هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چوارچێوەی سوپای عێراق چەکدارانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی حەویجە دەستپێدەکات، بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارۆچکەیە بوونی داعش لە ناوچەکە بەرەو نەمان دەچێت”.بارزانی وای وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه 24ی نیسانی رابردوو، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه حه‌ویجه‌و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعش ماون له‌سنووره‌كانی پێشمه‌رگه چاوه‌روانی پلانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تین.
عه‌مید هه‌ڵگورد، حیكمه‌ت له لێداونێكدا بۆ خه‌ندان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، وتبووی”جگه له ناوچه‌كانی كه‌ركوك له شه‌نگالیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سنوریان له‌گه‌ڵ داعش ماوه كه ناوچه‌ی ستراتیژین، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش وابه‌سته‌یه به پلانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی”.
وتیشی، دوای ئازادكردنی موسڵ ڕێوشوێنه‌كان ده‌گۆرێت”ناوچه‌یه‌كی فراوان سنورمان له‌گه‌ڵ داعش نه‌ماوه سنورێكی فراوانمان كه‌مبووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ماون ناوچه‌ی ستراتیژین گرنگی خۆیان هه‌یه”.
“پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی كارایه له‌هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ پلانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی پلانێكی تایبه‌تی نییه، ئه‌و پلانه‌ی پێشمه‌رگه جێبه‌جێی ده‌كات پلانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تییه پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێی ده‌كات”،هه‌ڵگورد حیكمه‌ت وای وتبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌بێ پلانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی پێشمه‌رگه پلانی پێشوه‌ختی نییه باڵام پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووره‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ داعش له میحوه‌ره‌كانی باشیك و ناوه‌ران و تلسقۆف و گوێرو مه‌خموور پاككرده‌وه‌و ناوچه‌یه‌كی فراوانیان كۆنترۆڵكرد.
له كه‌ركوك و شه‌نگال تائێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ریان به‌رامبه‌ر داعش ماوه‌و به‌وته‌ی هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه پێشمه‌رگه ئاماده‌یه‌و چاوه‌روانی پلانی هاوپه‌یمانانن”چونكه لای هاوپه‌یمانان ئه‌وله‌ویت بۆ موسڵ بوو”.
[ad_2]
سه‌رچاوه