سێ كه‌سایه‌تى وه‌رزشيى سلێمانى خه‌ڵاتكران

0
109

وه‌رزشه‌وانانى دێرین
وه‌رزشه‌وانانى دێرین

رووداو -سلێمانى 

رووداو -سلێمانى له‌ شارى سلێمانى له‌ ساڵیادى كۆچى دوایى سێ وه‌رزشه‌وان ، سێ وه‌رزشه‌وانى دێرینى ئه‌و شاره‌ خه‌ڵات كران و باخچه‌یه‌كیش به‌ ناوى وه‌رزشكارانه‌وه‌ كرايه‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/5/2017 پاش ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچى دوایى وه‌رزشكاران  ( سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم ، دكتۆر عاسى فاتیح، ئاسۆ ده‌روێش) مه‌راسیمێك به‌رێوه‌چوو .

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م یاریگه‌ى سلێمانى (مه‌لعه‌به‌كه‌) به‌رێوه‌چوو، به‌ ئاماده‌بوونى ماَلباتى هه‌ر سێ كۆچكردوو باخچه‌ى نه‌مرانى وه‌رزش كرایه‌وه‌، پاشان راكردنێك له‌ نێو یاریگه‌ى سلێمانى بۆ چه‌ند وه‌رزشه‌وانێك به‌رێوه‌چوو .

پاشان سێ كه‌سایه‌تى وه‌رزشه‌وانى دێرین كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌  جه‌مال سالح و مامۆستا جه‌عفه‌ر ومامۆستا خه‌لیل بوون خه‌ڵاتى لقى سلێمانى یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان و میدالیاى رێزلێنانى ساڵانه‌ى دكتۆر عاسیان پێبه‌خشرا .

پاشان له‌ هۆڵى فایه‌ق قه‌ساب به‌ چه‌ند یارییه‌كى تێنس كۆتایى به‌ مه‌راسیمى ساڵیادى كۆچى دوایى ئه‌و سێ وه‌رزشكاره‌ هات كه‌ ساڵى رابردوو له‌ رێگه‌ى كه‌ركووك -به‌غداد به‌ كاره‌ساتى ئۆتۆمبیل كۆچى دواییان كرد .

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here