سێ کچە کوردی ئێزدی رزگارکران

0
213

ئەمەل تەمەنی 7 ساڵان بوو کەوتە ژێر دەستی داعش

رووداو – هەولێر

سێ کچە کوردی ئیزدی لە گەڕەکی 17ی تەمموز و روفاعی موسڵ رزگارکران، نوسینگەی سەرۆکوەزیران کچە کوردەکانیان لە نیو ئەو ماڵە داعشانەی موسڵدا رزگارکردوون کە 2 ساڵ و 10 مانگ بوو وەک کەنیزەک و دەسکەوتی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا. 

ئەمەل بەرەکات تەمەن 10 ساڵ ،کاتێ داعش لە گووندی حەردان غەزووی کردوون 7 ساڵی بووە، لە دایک و باوکی جیاکراوەتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ کەسی خێزانەکەی سۆراخیان نییە، ئەمەل گەیێنرایەوە کامپ و لە خیوەتێکدا لەگەڵ داپیری دەژی. 

کچێکی دیکەی شنگال بە 16 ساڵی کەوتە دەست داعش هەر لە موسڵ ئازادکرا، خوشکێکی لە سووریا خۆی کوشتووە دوای ئەوەی چەکداری داعش هەوڵیان داوە دەستدرێژی بکەنەسەر. 

هاواری خێزانێکی کوردی ئێزدی، کە دوای نزیکەی سێ ساڵ بەیەک شاد دەبنەوە، هاوارێک رەنگە تەنها ئەوانە تێی بگەن کە کەسوکاریان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنراون. ئەو کچە کوردە ئێزدیانە لەنێو ماڵە داعشەکانی موسڵ رزگارکراون.

ئەم کچە ناوی ئەمەلە و تەمەنی 10 ساڵە، هیچ کەسێک لە خێزانەکەی سۆراخیان نییە، تەمەنی 7 ساڵ بووە کە لەدایک و باوکی و خێزانەکەی جیاکراوەتەوە، ئەو لەباوەشی داپیرەیدا بە کوڵ دەگریت.  فرمێسکەکانی ئەمەل گوزارشت لە تریاژیدیا و خەمی گەورەی ئەو کچ و ژنانە دەکەن، کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە وەک دەستکەوتی شەڕ رفێندران و لە کەسوکارەکەیان جیاکرانەوە. 

تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە کچ و ژنانی ئیزدی لەدەست چەکدارانی داعش رزگارنەکراون، کە بەسەرهاتی هەریەکەیان چیرۆکێکی دڵهەژێنە و ئازارێکی گەورەشە بۆ خۆیان و کەسوکارەکانیان، بۆ کچە کوردە ئێزدییەکان هەموو گەڕەک و کۆڵانێکی ژێر دەستی داعش تراژیدیایەکە رەنگە ئەو دیمەنانەش نەتوانن گوزارشتی لێبکەن، کە دوای رزگاربوونیان دەگەنەوە باوەشی خۆشەویستانیان.

یەکێکی دیکە لەو کچانەی لە موسڵ رزگارکراوە، تەمەنی 16 ساڵ بووە، کە لە گوندی حەردان کەوتووەتە دەست چەکدارانی داعش، خوشکێکی لە سووریا خۆی کوشتووە، دوای ئەوەی چەکدارانی خەلافەت ویستوویانە دەستدرێژی بکەنەسەری، ئەو کچانە دەڵێن هەرچ شتێک خراپە داعش پێی کردوون.

بەشێک لەو کچ و ژنانەی ژێر دەستی چەکدارنی داعش نزیکەی سێ ساڵە هیچ سۆراخێکیان نییە، تائێستاش لە کۆی 6417 کچ و ژنی کوردی ئێزدی کە کەوتبوونە دەست چەکدارانی داعش  3400  کەسیان لەدەست چەکدارانی داعش ماون، کە بەشێکیان لە عێراقن و هەندێکیشیان گواستراونەتەوە بۆ سووریا.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here