سەردانیکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان دەستیپێکردەوە

0
12

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان

رووداو – ئەنقەرە

دوای زیاتر لە دوو ساڵ گۆشەگیرکردن، رێگەدرا محەممەد ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵیی بکات و  چاوی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەوێت.

ئەمڕۆ (شەممە 12-1-2019) محەممەد ئۆجەلان سەردانی دوورگەی ئیمراڵیی کرد و چاوی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کەوت. عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری هەدەپە و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە ئەنجامدانی دیدارەکەیان پشتڕاستکردەوە.

عومەر ئۆجەلان رایگەیاند، کە ئەو سەردانە بە مەبەستی زانینی باری تەندروستی و هەلومەرجی ژیانی عەبدولڵا ئۆجەلان بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە ماوەی گۆشەگیرکردنەکەوە نییە.

لە مانگی ئەیلوولی 2016ـەوە رێگە بە خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەدراوە سەردانی ئیمراڵی بکەن.

لە مانگی تەمموزی 2011ـەوە پارێزەرانی رێگەی دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان پێنەدراوە، کە تاوەکو ئێستا 768 جار داوایان کردووە سەردانی بکەن.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here