[ad_1]
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی سەردانەکەی هەفتەی داهاتووی بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان سەرەتایەکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دەبێت.
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا بەشێوەیەک تێک چوون لەسەر ناکۆکییەکان سەبارەت بە ڕەوشی سوریا. ئەمەریکا رایگەیاند یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد پڕچەک دەکات کە دژی داعش شەڕ دەکات و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی تورکیا توڕە ببێت چونکە تورکیا یەکینەکان وەکو حیزبی کرێکارانی کوردستان سەیر دەکات.
ئەردۆگان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی پێی وایە ئەمەریکا لە قۆناغێکی گۆڕاندایە و وتی بڕیاری پڕ چەک کردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی بەڕێوبەرایەتییەکی پێشووی ئەمەریکا.
شایەنی باسە ڕۆژانی 16و 17 ی مانگی پێنجدا لە سەردانێکیدا بۆ واشنتن چاوی بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکەوێت.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز
[ad_2]
سهرچاوه