سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان

0
133

گۆڕان و یەکێتی چەند پرسێک تاوتوێدەکەن

رووداو – سلێمانی

سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی لە کۆبوونەوەدان و چەند پرسێک تاوتوێدەکەن، لەوانە: کاراکردنەوەی پەرلەمان، گشتپرسی، پۆستی پارێزگاری سلێمانی و رێککەوتننامەی نێوانیان.

کۆبوونەوەکە لە گردی زەرگەتە بەڕێوەدەچێت. شاندی یەکێتی لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵڵا، حاکم قادر، عیماد ئەحمەد و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێکهاتووە. تیمی گۆڕانیش بریتییە لە: عومەری سەید عەلی، محەممەد تۆفیق رەحیم، عوسمانی حاجی مەحموود و ئیسماعیل نامیق.

 

پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا کاراکردنەوەی پەرلەمان تاوتوێدەکرێ. یەکێتی پێشنیازدەکات دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەتەواوی بگۆڕێت و کەسێکی دیکە لە شوێنی یوسف محەممەد ببێتە سەرۆکی پەرلەمان. 

هەرچەندە پارتی و گۆڕان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان ناکۆکن، بەڵام پارتی دەڵێت هەوڵی جددی هەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و رەنگە مانگێکی دیکە پەرلەمان کارابکرێتەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاییندەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی تاوتوێدەکرێت کە ئێستا سەردار قادر دەستی لەکارکێشاوەتەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی ئەنجامدانی گشتپرسی و رێککەوتننامەی نێوانیان.  

داڕشتنی هەواڵ: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here