سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

0
289

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئێران دوو رۆژ دەخایەنێت
سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئێران دوو رۆژ دەخایەنێت

رووداو-هەولێر

سەرۆكوەیرانی عێراق بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و سەردانەكەش ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە فڕۆكەخانەی میهرئابادی تاران پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كرد و هەر بەیانی ئەمڕۆ رێوڕەسمی پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سەعدئابادی تاران و بەئامادەبوونی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجام دەدرێت.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، عادل عەبدولمەهدی لە سەردانەکەیدا جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، بەشداریی لە سێیەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی ژووری بازرگانی عێراق-ئێران دەکات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها بڕیارە سەردانی شاری مەشهد بکات لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران و بچێتە سەر زیارەتگای ئیمام رەزا، ئیمامی هەشتەمی شیعەکان.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here