سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە .

0
8

خەندان-

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکانی پەرلەمان کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان ناوی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان پێشکەش دەکرێت و دواتر گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

13ی ئەم مانگە، پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە و پشک و بەرکەوتەی فراکسیۆنەکان لە لیژنەکانی پەرلەمان دیاریکران، بەڵام فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی رەخنەیان لە شێوازی دابەشکردنی لیژنەکان گرت.

لە پەرلەمانی کوردستان 15 لیژنەی هەمیشەیی هەیە، هەر لیژنەیەک 11 ئەندامی بۆ دیاریکراوە و بەسەر فراکسیۆنە جیاوازەکاندا دابەشكراون.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here