سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لە کابینەی نوێی حکومەتدا لای پارتی دەمێنێتەوە 3 .

0
226

باڵەخانەی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر

خەندان-

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە خولی نوێی پێکهێنانی حکومەتدا لای پارتی دیموکراتی کوردستان دەمێنێتەوە، کە یەکێکە لە دەسەڵاتە سیادیەکان لە هەرێمی کوردستان.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریە لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی سێیەمە لە پاڵ دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) و دەسەڵاتی جێبەجێ کردن (حکومەت)، تا ساڵی 1992 دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان نەبو کاری سەرجەم دادگاکانی کوردستان بە یاسای ژمارە 160ی ساڵی 1979رێکدەخران و سەر بە وەزارەتی دادی بەغدا بون.

لە ئێستادا به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دەکات و بەپێی زانیاریە تایبەتەکانی خەندان، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە خولی نوێدا لای پارتی دیموکراتی کوردستان دەمێنێتەوە و ئاڵوگۆڕ لە سەرۆکی ئەنجومەنەکەدا ناکرێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان لەخولی رابردودا دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەری و لەناویشیدا دەسەڵاتی ئەنجومەنی شورای “بەقازانجی خۆی بەکارھێنا و بڕیاڕەکانی وەک بڕیاڕی کۆتایی ئەژماردەکرد”.

ئەنجومەنی دادوەری چەند تایبەتمەندی و کارێك لە ئەستۆ دەگرێت، لەوانە:

یەکەم، ئامادەکردنی پلان و نەخشە بۆ دامەزراوەی دادوەری و وتوێژی لە سەرکردن و دەربڕینی تێبینیەکانی لەوبارەیەوە.

دووەم: سەیرکردنی کاروباری دامەزراندن و بەرزکردنەوە و پلە و پایەی گواستنەوە و گەراندنەوەی دادوەرەکان و لێکۆڵینەوە لە رەوشت و توانایان و سەرپەرشتیکردنی سەربەخۆیی دادوەری .

سێیەم: ئامادەکردنی بودجەی ئەنجومەن و بەرزکردنەوەی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی.

چوارەم: لایەنی رێکخستنی کارگێریی و دادگاکان بە کاروباری خزمەتی کارمەندان و بەرزەفتکردنیان.

پێنجەم: دیاریکردنی میلاکاتی دادگاکان و دامەزراندنی فەرمانبەرانی کە ئەو میلاکانە پڕ دەکەنەوە و ئەوانی دیکە لەچوارچێوەی تەرخانکراوەکانی بودجەی ئەنجوومەن دەبن.

شەشەم: دانانی پەیڕەوی ناوخۆ بۆئەنجومەن.

هەروەها دامەزراندنی دادوەران کە دەبێت کۆمەڵێك مەرجیان تیادابێت، لە لایەن ئەنجومەنی دادوەریەوە دەبێت و پایەپێدان بە دادوەران، هەروەها مۆڵەت و مافی خانەنشینکردنی دادوەران و گواستنەوە وئینتداب و سەرپەرشتیکردنی کاری دادوەران و کارو باری بەرزەفتکردن هەرهەمووی بە ئەرك و دەسەڵاتی ئەنجوومەنی دادوەری دادەنرێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here