سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە دهۆک گیانی لەدەستدا

0
9

عیزەت تۆفیق، سەرۆکى دەستەى نەزاهەى عێراق

رووداو-دهۆک

لە رووداوێکى هاتووچۆدا شەوى رابردوو لە سەنتەرى شارى دهۆک عیزەت تۆفیق، سەرۆکى دەستەى نەزاهەى عێراق گیانى لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

لە کاژێر 21:36 خولەکی شەوى رابردوو لە نزیک ترافیکى ژوورى بازرگانی لە شەقامی مالتای سەنتەرى شارى دهۆک، بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆ کە حەوت ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکداکێشاوە، عیزەت تۆفیق، سەرۆکى دەستەى دەستپاکی عێراق گیانى لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختى برینداربووە.

موقدەم ئازاد تەها، گوتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ئەو رووداوە بەهۆى خێرایی ئۆتۆمبێلێکی جێب بووە کە شوفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆى بە شەش ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە ، لە ئەنجامدا کەسێک گیانى لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ئازاد تەها راشیگەیاند، لە روژى 14ـی مانگ لە سێ رووداوى هاتووچۆ لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here