سەرۆکی فیفا داوای لێبوردن لە مونتاری دەکات

0
144

جیانی ئینفانتینۆ
جیانی ئینفانتینۆ

رووداو – هەولێر

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) لەسەر ئەو هەڵسوکەتە رەگەزپەرستانەی لە یاری پێسکارا و کالیاری بەرامبەر سولی عەلی مونتاری یاریزانی یانەی پێسکارا کرا هاتە دەنگ و داوای لێبوردن لە یاریزانەکە دەکات.

لە یاری نێوان هەردوو یانەی پێسکارا و کالیاری لەگەڕی 34ی سێریا ئەی هاندەرانی کالیاری هۆتافی رەگەزپەرستییان بەرامبەر مونتاری بەکارهێنا و یاریزانەکەش وەک نارازیبوونێک بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتانە لە یاریگە چووە دەرەوە، ئەم رووداوەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆ سێشەممە، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا داوای بینینی مونتاریی کردووە بۆ ئەوەی داوای لێبوردن لە یاریزانەکە بکات و پاڵپشتی فیفاشی بۆ دووپاتبکاتەوە.

سەرۆکی فیفا ئەوەشی راگەیاندووە، لەگەڵ کارلۆ تافیکیۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا لەسەر ئەو بابەتە کۆبووەتەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here