سەرۆک بارزانی و فالح فەییاز جەختیان لە هاوئاهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە

0
23

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و فالح فەییاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق 15-3-2019
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و فالح فەییاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق 15-3-2019

رووداو – هەولێر 

سەرۆک بارزانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختیان لە هاوئاهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاووڵاتیان کردەوە. 

رۆژی هەینی 15-3-2019 سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە فالح فەییاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد. 

بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، “لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و شەڕی داعش و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی تیرۆر لە عێراق تاوتوێکرا”. 

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا “بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی 140 و هەوڵەکانی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خرانە بەرباس و گفتوگۆ و جەختیش لە هەماهەنگی هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاووڵاتیان کرایەوە”. 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here