سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بەرگری لە دواخستنی جیابوونەوەکەی وڵاتەکە دەکات لە یەکێتی ئەوروپا

0
313

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بەرگری لە بڕیارەکە کرد بۆ دواخستنی جیابوونەوەکە لە یەکێتی ئەوروپا و هەوڵەکانی بۆ پلانێکی جیابوونەوە بە ڕەزامەندی هەردوو حیزبی فەرمانڕەوا و حیزبی کاری ئۆپۆزسیۆن، ئەمەش لەکاتێکدا ئەندامێکی توڕەی پەرلەمانی بەڕیتانیا داوای لێکرد دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە.

یەکێتی ئەوروپا ڕازیبوو جیابوونەوەکە بۆ شەش مانگی دیکە دوابخات تاوەکو ڕۆژی 31 ی مانگی 10 ، لەکاتێکدا مەی هەوڵدەدات ڕێکەوتنێک بکات لەگەڵ حیزبی کاری بەڕیتانیادا و هیوادارە ئەو ڕێکەوتنە ببێتە هۆی ئەوەی پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێکەوتنەکەی بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند بکات کە سێ جار ڕەتی کردۆتەوە.

مەی بە پەرلەمانی وت ” ئەوە ئەو ڕێگە ناسراوە نیە لە سیاسەتی بەڕیتانیادا، گەیشتن بە ڕێکەوتن ئاسان نابێت چونکە سەرکەوتن پێویستی بە هەردوولایە سازشی بۆ بکەن.”

بەڵام بەیاننامەکەی لەسەر بڕیاری دواخستنەکە بۆ دووەمین جار بووە هۆی توڕەبوونی ئەو ئەندامانەی پەرلەمان کە پشتیوانی لە جیابوونەوەکە دەکەن. ئەندام پەرلەمانی بەڕیتانیا کە دژ بە یەکێتی ئەوروپایە بیڵ کاش وتی بڕیارەکە ” خۆبەدەستەوەدانێکی خراپە.”

کاش بە مەی وتی ” ئایا ڕازیش دەبیت ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە دیموکراسییەکەمان و دەستووری وڵاتەکەمان بۆ ئێرلەندای باکوور و مافی خۆمان بۆ فەرمانڕەواییکردنی خۆمان و کۆنتڕۆڵمان بەسەر یاسای خۆماندا لەناوببات؟ ئایا بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانمان لەناو دەبات؟ ئایا دەست لەکاردەکێشیتەوە.؟”

مەی لە وەڵامدا وتی ” پێم وایە خۆت ئەو دەزانیت.”

وتیشی هیچ شتێک لە جێبەجێکردنی جیابوونەوەکە لە یەکێتی ئەوروپا گرنگتر نیە و جەختیشی لەوە کردەوە لەوانەیە بەڕیتانیا پێش 31 ی مانگی 10 جیاببێتەوە و خۆی بەدووربگرێت لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەڕیتانیادا، ئەمەش ئەگەر ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیا هەتاوەکو 25 ی مانگی پێنج ڕێکەوتنەکەی بۆ جیابوونەوەکە پەسەند بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here