سەعدی پیرە: کاراکردنەوەی پەرلەمان و ریفراندۆم لەگەڵ گۆڕان باسدەکەین

0
171

رۆژی دووشەممە 8-5-2017 یەكێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

رووداو – سلێمانی

رۆژی دووشەممە 8-5-2017 یەكێتی و گۆڕان دانیشتنێكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدەن. سەركردایەتیی هاوبەشی ئەو دوو حیزبە دەیانەوێ پێشنیازەكەی یەكێتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی، بابەتی گشتپرسی، چارەنووسی پۆستی پارێزگای سلێمانی و ئایندەی رێككەوتننامە گلەیی لەسەرەكەیان شەنوكەو بكەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێـتی دەڵێت “لەگەڵ گۆڕان بابەتی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و یەكڕیزی نێوان حیزبەكان و باسی ریفراندۆم و چارەنووسی گەلی كورد تاوتوێدەكەین”.

یەكێتی لەكۆبوونەوەی ئەمجارەیدا بەنووسراو پرۆژەكەی بۆ چارەسەری گرفتە سیاسییەكان دەداتە گۆڕان، بەو ئامانجەی گۆڕان بێتە ژێرباری رەزامەندی، هەرچەندە تاوەکو ئێستا یەكێتی هیچی لەبارەی پێشنیازەكەیەوە نەدركاندووە، بەڵام وەك رووداو زانیویەتی پووختەی پێشنیازەكان بەمجۆرەن:

– گۆڕینی تەواوی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
– دانانی كەسێكی دیكە لەبزووتنەوەی گۆڕان، لە جێگەی یوسف محەممەد
– لەكاتی كاراكردنەوەی پەرلەماندا، بەتەوافووقی پێشوەختە كێشەی سەرۆكایەتی و حكومەت یەكلاییبكرێنەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان، وەك پێشوو پێداگری لەسەر هەڵوێستەكانی دەكات، بەو پێیەی بەبێ‌ گۆڕانكاری هەر سێ سەرۆكایەتییەكە لای ئەوان پەرلەمانی كوردستان یەك سەرۆكی هەیە، كە یوسف محەممەدە.

دانا عەبدولكەریم، بەرپرسی ژووری حكومەت و پەرلەمان لە بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت “دەبێت هەر سێ سەرۆكایەتییەكە بەیەكەوە بگۆڕدرێن، پاشان لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت. یوسف محەممەد سەرۆكی شەرعی پەرلەمانە و دەنگی ئەندامانی بەدەستهێناوە، بەبێ‌ رەزامەندی و رێككەوتن هیچ دانیشتنێک ناكرێت، كە ئەو سەرۆكی پەرلەمانەكەی نەبێت”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here