سەندیکاکانی جەزائیر هەوڵەکانی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕەت دەکەنەوە

0
21

سیانزە سەندیکای جەزائیر ڕەتیان کردەوە پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیری نوێی جەزائیر نورەدین بەدەوی بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ کە هیوادارە ببێتە هۆی هێورکردنەوەی خۆپیشاندەران کە فشار دەخەنە سەر سەرۆکی جەزائیر عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە و بەڕێوبەرایەتییەکەی تاوەکو دەستبەرداری دەسەڵات بن.

یەکێک لە سەرکردەکانی سەندیکای کەرتی خوێندن بە ڕۆژنامەنووسانی وت سەندیکاکان گفتوگۆ لەگەڵ ئەم ڕژێمەدا ناکەن چونکە ئێمە سەر بە گەلین و گەلیش دەڵێت ” نا ” بۆ ئەم ڕژێمە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای هەواڵی جەزائیر بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیری جەزائیر نورەدین بەدەوی دەستی کردووە بە وتوێژەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، لە هەنگاوێکیدا بۆ ڕازیکردنی خۆپیشاندەران کە داوا دەکەن سەرۆک بۆتەفلیقە دەستبەرداری دەسەڵات بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here