شاخەوانەکەی پێنجوێن کۆچی دواییکرد

0
11

هەڵگورد نووری بەهۆی شێرپەنجەوە ماوەیەک بوو لەجێگەدا کەوتبوو

رووداو-هەولێر

هەڵگورد نووری، شاخەوانە ناسراوەکەی پێنجوێن بەهۆی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد.

زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵگورد نووری، کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانی حاجی شێخ بەخاکسپێردرا.

زانا رەحمان گوتی: “هەڵگورد نووری نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو، وا بڕیاربوو رەوانەی دەرەوە بکرێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەخۆشییەکە بە جەستەیدا تەشەنەی کردبوو بەر لە گەڕانەوەی وەڵامی پزیشکان لە دەرەوە، کۆچی دواییکرد”.

ھەڵگورد نووری سەرۆکی گرووپی شاخەوانی بلکیانە و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستانە، ماوەی ساڵێکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سەر و دڕکەپەتک و جگەربووە.

ئەنوەر عەلی، سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان پێشتر و لە راپۆرتێکدا کە رووداو لەبارەی دۆخی تەندروستی هەڵگورد نوورییەوە ئامادەی کردبوو رایگەیاند: “لەو ناوچەیە و دەوروبەری ھەوڵ و کۆششێکی زۆریدا بۆ ناساندن و پەرەپێدانی وەرزشی شاخەوانی، پەیوەندی لەگەڵ ھەموو گرووپەکانی شاخەوانیدا ھەبووە و ئەرکێکی زۆری کێشاوە”. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here