شارێكی تەندروستی گەشتیاری لە كۆیە دروست دەكرێت

0
8

گەڕاوی میر سەید كە بۆ چارەسەری تەندروستی بەكاردێت بە دووری 22كیلۆمەتر كەوتووەتە بەشی رۆژئاوای قەزای كۆیە

رووداو-هەولێر

بەڕێوبەری گەشتیاری قەزای كۆیە رایگەیاند لە ئاوی كانزایی گەڕاوی میر سەیدی سنووری كۆیە، شارێكی تەندروستی گەشتیاری دروست دەكەن كە بەگوتەی ئەو لەسەر ئاستی عێراق یەكەم ‌و بێوێنە دەبێت.

ئیسماعیل عەبدولڵا هەمزە، بەڕێوەبەری گەشتیاری قەزای كۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئەو ئاوە كانزاییە كە بۆ چارەسەری پێست ‌و كۆمەڵێك نەخۆشی دیكە بەكاردێت 22 کیلۆمەتر لە ناو قەزای كۆیەوە دوورە، بۆیە بەنیازین بیكەینە شارێكی گەورەی گەشتیاری تەندروستی، بەجۆرێك لەسەر ئاستی عێراق یەكەم ‌و بێوێنە بێت”.

بەڕێوبەری گەشتیاری قەزای كۆیە باسی لەوەش كرد، ئەو پرۆژەیە لەساڵی 2014 بڕیار بووە بكرێت، بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە، دواخراوە ‌و گوتیشی “تەواوی پرۆژەكە لەسەر رووبەری 5 دۆنم زەوی دروستدەكرێت، بەنیازین لەم ماوەیەدا بیدەینەوە بەڵێندەر بۆ دروستكردنی”.

كانیاوی كانزایی گەڕاوی میر سەید كە بۆ چارەسەری تەندروستی بەكاردێت بە دووری 22كیلۆمەتر كەوتووەتە بەشی رۆژئاوای قەزای كۆیە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here