شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

0
31

رێککەوتنێکی چوارساڵە لەنێوان هەردوولا دەنووسنەوە

رووداو-سلێمانی

ئەمڕۆ دووشەممە شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە و بڕیارە رۆژی سێشەممەش لە هەولێر پارتی و گۆڕان کۆببنەوە.

 

ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند: بڕیارە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21-1-2019 شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکات و بڕیاریشە کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەبچێت.

پەیامنێری رووداو دەڵێ: شاندەکەی یەکێتی، شاندنی نووسینەوەی رێککەوتننامەیەکە لە نێوان یەکێتی و پارتی بۆ چوارساڵ پێکەوەیی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی و یەکێتی دوو شاندیان پێکهێناوە، یەکێکیان تایبەتە بە نووسینەوەی رێککەوتننامەیەک، ئەوەی دیکەیان تایبەتە بە داڕشتنی پێکهاتەی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان، هەمان شت لای بزووتنەوەی گۆڕانیش هەیە، بەڵام رێککەوتنی تێدا نییە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری و د.رۆژ نووری شاوەیس، شاندەکەی یەکێتیش پێکهاتوون لە عیماد ئەحمەد، سەعدی ئەحمەد پیرە، رەفعەت عەبدوڵلا و رزگار عەلی.

هەروەها بڕیارە سبەی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات. بزووتنەوەی گۆڕان دوو شاندی هەیە، یەکێکیان تایبەتە بە دابەشکردنی پێوەری پۆستەکان، شاندەکەی دیکە تایبەتە بە نووسینەوەی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here