شاندی رەوتی سەدر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە

0
197

هاوکار یاسین، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سلێمانی

رووداو – سلێمانی

شاندی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی ئەحمەد سەدر، برازای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی لە سلێمانی کرد.

هاوکار یاسین، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، شاندەکەی رەوتی سەدر لەلایەن شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازی لێکرا، کە پێکهاتبوون لە جەلال جەوهەر، رێکخەری ژووی پەیوەندییە سیاسییەکان. رەئوف عوسمان، سکرتێری جڤاتی گشتی، کاوە محەممەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و بەهار مەحموود، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی رەوتی سەدری و بزووتنەوەی گۆڕان باس لە قۆناخی دوای شەڕی موسڵ و دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێت.

پەیامنێری رووداو دەشڵێت، بەو پێیەی رەوتی سەدر لە عێراق ئۆپۆزئسیۆن و ناڕازییە لە حکومەت، لەگەڵ شیعەکانیشدا بەتایبەت مالیکی و عەبادیدا ناکۆکن، بۆیە دەیانەوێت هاوپەیمانێکی نوێ بدۆزنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی لایەنەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

شاندی رەوتی سەدر پێشتر لەگەڵ هەر یەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبووەوە. ئەمڕۆش لە سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە. بڕیاریشە دواتر بچنە بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی و لەگەڵ ئەوانیش کۆببنەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here