شاندی پارتی و سۆسیالیست لە کۆبونەوەدان 1 .

0
39

خەندان – شەوکەت قادر

شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد و لە ئێستادا لە کۆبونەوەدان.

 ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی حکومەت

 

پەیامنێری خەندان لە هەولێر رایگەیاند، شاندی پارتی پێکهاتون لە هۆشیار زێباری و عەلی حسێن و دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی، شاندی سۆسیالیست  پێکهاتوە لە عەبدوڵا حاجی مەحمود، محەمەد سەلیم و فارس و عەبدولڕەحمان عەبدوڵا و هێمن عەبدوڵا.

هێمن عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی حکومەت و رەوشی سیاسی و کۆبونەوەی 18ی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستان.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here