شایەتحاڵان و کەسوکاری قوربانییەکان باسی دوو تەقینەوەکەی بەغدا دەکەن

0
211

کەسوکاری قوربانییەکان حکومەت بە کەمتەرخەم دەزانن

رووداو – بەغدا

بەغدا پایتەختە ناسەقامگیرەکەی عێراق، لەگەڵ بەڕێکردنی رۆژانی دەستپێکی مانگی رەمەزان جارێکی دیکە خوێناوی کرا. لە دوو شوێن و کاتی جیاواز دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقینەوە.

ئۆتۆمبێلی یەکەم درەنگانێکی شەوی رابردوو (29-5-2017) لە کەڕادە خارج تەقییەوە. دووەمیشیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (30-5-2017) لە ناوەڕاستی بەغدا، لە نزیک فەرمانگەی خانەنشینی گشتی تەقییەوە.

لە تەقینەوەکاندا دەیان هاووڵاتی سڤیل و ژمارەیەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بوونە قوربانی.

تەقینەوەکەی ناوەڕاستی بەغدا 10 کوژراو و 40 برینداری لێکەوتەوە. بەشێک لە قوربانییەکان ژمارەیەک کاسبکار و خاوەن دووکان بوون، کە سەرقاڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانی رۆژانەی ماڵ و منداڵیان بوون.

تەقینەوەکەی کەڕادە خارج 11 کوژراو و 80 برینداری لێکەوتەوە. کەڕادە خارج شوینێکی گشتییە و ژمارەیەک کافتریا و چێشتخانەی لێیە، هاووڵاتییان بۆ پارشێو چووبوونەوە ئەوێ، بەڵام نەک هەر پارشێویان نەکرد بەڵکو بەشێک لە قوربانییەکان بۆ هەمیشە ماڵئاواییان لە ژیان کرد.

کەسوکاری قوربانییەکان حکومەت بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here