شا سەلمان پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەكات

0
366

سەردانێکی ئەردۆغان بۆ ریاز
سەردانێکی ئەردۆغان بۆ ریاز

رووداو- هەولێر

شا سەلمان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدەدات و پیرۆزبایی سەركەوتنی گشتپرسی لێدەكات.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 17-4-2017 شا سەلمان عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە پەیوەندی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیاوە كردووە و پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی گشتپرسی لەبارەی هەمواركردنەوەی دەستووری ئەو وڵاتە لێکردووە.

بەپێی ئاژانسی فەرمی سعودیە، شا سەلمان ئەنجامی گشتپرسییەكە وەكو “متمانەی گەلی توركیا بە ئەردۆغان” وەسفكردووە و ئومێدی خواستووە “هەمواركردنەەی دەستووری توركیا ببێتە هۆی سەفامگیری و گەشەپێدانی زیاتر لەو وڵاتە”.

سەرۆككۆماری توركیا سوپاسی شاسەلمانی كردووە “لە بەرامبەر ئەو هەستەی بەرامبەر توركیا هەیەتی” و جەختی لە سەر پێشخستنی پەیوەندی “برایەتی” نێوان هەر دوو وڵات كردووەتەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here