شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى گوندى كڵاوسوورانى سنوورى شارى ڕانیه تا ئێستا به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ى قوربانیان گه‌یشتووه‌ته 17 كه‌س.
ته‌ها محه‌مه‌د،گوته‌بێژى ته‌ندروستى ڕاپه‌ڕین به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند:” به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌ى كه ئه‌مڕۆ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى گوندى كڵاوسوورانى سه‌ر به شاره‌دێى چوارقوڕنه به‌رپا بووه، تا ئێستا 8 كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون كه بریتین له 6 پیاو و ژنێك و منداڵێك”.
گوتیشى: “هاوكات 9 كه‌س بریندار بوونه و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردن ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى ڕانیه‌و سلێمانى كراون”.
جێى ئاماژه پێدانه سه‌ره‌تاى ئه‌و شه‌ڕه له كوشتنى هاووڵاتیه‌ك له‌ناو بازاڕى شاره‌دێى حاجیاوا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ستى پێكرد،دواتر شه‌ڕه‌كه بۆ گوندى كڵاوسووران كه هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى لێیه گواسترایه‌وه و 2 كه‌سى دیكه‌ش كوژران و كه‌سێكى دیكه‌ش بریندار بوو،دواى كۆنتڕۆڵكردنى بارودۆخه‌كه، دره‌نگانى ئه‌مشه‌و شه‌ڕه‌كه ده‌ستى پێكرده‌وه 5 كه‌سى دیكه‌ش كوژران.
شۆڕش ئیسماعیل،گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: “ئێستا به‌هاوكارى هێزه‌كانى ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كانى دى له شوێنى ڕووداوهكهین و سه‌رقاڵى كۆنتڕۆڵكردتى ته‌واوه‌تى ڕووداوهكهین”.