شه‌ڕڤانان چوار كیلۆمه‌تر له‌ ره‌ققه‌ دوورن 1 .

0
92

[ad_1]

شه‌ڕڤانێك به‌ دوربین سه‌یری‌ ده‌ورووبه‌ری‌ ده‌كات

خه‌ندان-

شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، ته‌نها چوار كیلۆمه‌تر له‌ ره‌ققه‌ی‌ سوریا دورن له‌ میحوه‌ری‌ باكوری‌ شاره‌كه‌وه‌.

به‌پێی‌ هاوار نیوز، پێشڕه‌وی‌ شه‌ڕڤانان له‌ چوارچێوه‌ی‌ قۆناغی‌ چواره‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕیی‌ فورات به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ كارگه‌ی‌ ڕستن و چنینی‌ په‌مو یان له‌ ره‌ققه‌ كۆنتڕۆڵكردووه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ به‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كارگه‌یه‌ شه‌ڕڤانان له‌ئێستادا ته‌نها چواركیلۆمتر له‌ ره‌ققه‌ دورن.

هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان له‌میحوه‌ری‌ ڕۆژئاواوه‌ پێنج كیلۆمه‌تر پێشڕ‌ه‌وییان كردووه‌و چوار كێڵگه‌یان له‌ده‌ستی‌ داعش كۆنتڕۆڵكردووه‌ دوای‌ شه‌ڕێكی‌ سه‌خت.

شه‌ڕڤانان، له‌ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژدا 185كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌ خاك یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ كه‌ شه‌ش گوند و حه‌وت كێڵگه‌ له‌ خۆده‌گرێت.

شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات دوای‌ 50 رۆژ شه‌ڕ، رۆژی‌ 10ی‌ ئه‌م مانگه‌، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه‌ و به‌نداوی‌ فورات-یان راگه‌یاند.

ڕۆژدا فه‌لات، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ڕایگه‌یاندبوو، ته‌واوی‌ ته‌بقه‌و به‌نداوی‌ فورات له‌داعش پاككراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌.

تەبقە دەكەوێتە دووری 40 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای رەققەو لەساڵی 2014 دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە كە لەهەمانكاتدا بە ” بەنداوی فورات” ناسراوە لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەو شارە. 

ماوه‌ی‌ 50 رۆژه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ شه‌ڕڤانان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌بقه‌ ده‌ستیپێكردبوو ئێواره‌ی‌ 10ی‌ ئایار، شارۆچكه‌كه‌ كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌.

لەمانگی تشرینی دووەمی‌ 2016 ەوە ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی رەققە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات كەلەلایەن ئەمەریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت دەستیپێكردووە و شه‌رڤانان ته‌واوی‌ ناوچه‌كانی‌ ره‌ققه‌ یان به‌ ته‌بقه‌ شه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكردووه‌.

ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە لەلایەن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی دەكرێـت، بۆ گه‌مارۆدانی‌ شاری رەققەیە. لەئێستاشدا شەڕڤانان بەتەواوی گەمارۆی ئەو شارەیان داوەو لەناوچەكانی دەورووبەری دایانبڕیوە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here