شۆک؛ راهێنەرێکی بەنێوبانگ بۆ جێگرتنەوەی ئێنریکی پاڵێوراوە

0
110

بارسێلۆنا
بارسێلۆنا

رووداو – هەولێر

دەستەی کارگێری یانەی بارسێلۆنا، دەیەوێت ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی وەک راهێنەری داهاتووی یانەکە دەستنیشابکات، بۆ جێگرتنەوەی لویس ئێنریکی کە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە پۆستەکەی دەهێنێت.

رۆژنامەی سەندەی ئێکسپرێسی بەریتانی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی یانەکەی کۆنتی لە پرێمەرلیگ پێشکەشیدەکات و گەیشتووەتە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەراش و نزیکبوونەتەوە لە بردنەوەی دوو نازناو، بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لە تواناکانی ئەو راهێنەرە وەربگرێت.

 رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆنتی رەتیکردووەتەوە لەندەن بەجێبهێڵێت و بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، ئەمەش بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەگەڵ خاوەنی یانەکە هەیە و راهێنەری پێشووی یوڤێنتوس لەسەرەتا فێربوونی زمانی ئینگلیزییە و خانەوادەکەشی لە لەندەنن.

ئێکسپرێس زیاتر دەڵێت، راهێنەرە ئیتالییەکە زیاتر لەجارێک رەتیکردووەتەوە چێڵسی بەجێبهێڵێت، بەتایبەت کە تەنیا یەک وەرزە لە ستامفۆرد بریجە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here