عادل عەبدلومەهدى چەند بەڵێنێک بە پەرلەمانتارانى یەکێتى لە کەرکوک دەدات 50 خولەک پێش ئێستا

0
20

خەندان-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى رایدەگەیەنێت تا دادگا پرسەکە یەکلادەکاتەوە ئاڵاى کوردستان لە سەر بارەگاکانیان لە کەرکوک داناگرن، بەڵێنى سەرۆکوەزیرانیش بۆ پاراستنى ئەمنیەتى کەرکوک و بەکارنەهێنانى هێز ئاشکرادەکات.

رێبوار تەها ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراسکیۆنى یەکێتى بە خەندان-ى راگەیاند: ئەمڕۆ لەسەر داواى ئێمە کۆبوونەوەیەک لە نێوان پەرلەمانتارانى یەکێتى لە شارى کەرکوک و عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە بڵاوبوونەوەى فەساد و دانانى خاڵى گومرگى و بێزارکردنى هاوڵاتیان و هەموو ئەو خروقات و پێشێلکارییانە کرد کە ئێستا هێزێکى عەرەبى لە شارى کەرکوک دژى پێکهاتەکانى تر ئەنجامى دەدات، هەروەها باسمان لە پرسى هەڵکردنى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان کرد لە بارەگا حزبییەکانمان و پێمانڕاگەیاند کە ئەوە مافێکى دەستوورى خۆمانە.

لەبارەى وەڵامى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەى خستەروو، کە عادل عەبدولمەهدى بەڵێنى پێداون بەوردى چاودێرى دۆخى کەرکوک بکات و لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو پێشێلکارییانە بکات کە پێمانگەیاند.

لەبارەى ئاڵاى کوردستانیشەوە عادل عەبدولمەهدى بەڵێنى داوە کە بەهیچ شێوەیەک هێز لە شارى کەرکوک لەسەر ئەو پرسە بەکارناهێنرێت و بەڵکو دەبێت دۆخى کەرکوک ئارام بێت.

ئاماژەى بەوەشکرد کە لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، حکومەتی عێراق سکاڵای لە دژى یەکێتی لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردووە، بۆیە ئێمەش دەستمانکردووە بە رێوشوێنە یاساییەکان بۆ تۆمارکردنى سکاڵا تاکو دادگا ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە، وە تا دادگا ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە ئاڵاى کوردستان لەسەر بارەگاکانمان دەمێنێتەوە.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتى عادل عەبدولمەهدى بەڵێنى پێداون کە سەرجەم خاڵە گومرگییەکانى نێوان کەرکوک و هەرێمى کوردستان هەڵدەگیرێت و چیتر ئەو خاڵە گومرگیانە نامێنن.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here