عه‌بدوڵڵا گوڵ ناوی له‌ ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی ئاكپارتی ده‌رهێندرا

0
191

 عه‌بدوڵڵا گوڵ، یازده‌مین سه‌رۆككۆماری توركیا
عه‌بدوڵڵا گوڵ، یازده‌مین سه‌رۆككۆماری توركیا

رووداو – ئه‌نقه‌ره‌ 

بڕیارە 21ـی ئه‌م مانگه‌ كۆنگره‌ی نائاسایی ئاكپارتی به‌ڕێوه‌بچێت و عه‌بدوڵڵا گوڵ، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م پارته‌ ناوی له‌ ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئاكپارتی ده‌رهێندرا. 

ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئاكپارتی بڕیاریدا ناوی عه‌بدوڵڵا گوڵ، یازده‌مین سه‌رۆككۆماری توركیا و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م پارته، ‌له‌ ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران بسڕێته‌وه‌ و هه‌ڵبگیرێت. 

هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئاكپارتی ، به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گوڵ بوو له‌ به‌شداریكردنی له‌ كۆنگره‌ی نائاسایی ئاكپارتی، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 21-5-2017، ئه‌نجام بدرێت و به‌فه‌رمی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، ببێته‌ سه‌رۆكی ئه‌م پارته،‌ دوای ئه‌وه‌ی دووباره‌ فۆڕمی ئه‌ندامبوونی پڕكردەوە و تۆماری خۆی له‌م پارته‌ راگه‌یاند. 

عه‌بدوڵڵا گوڵ، دوای ته‌واوبوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، داوای له‌ ئاكپارتی نه‌كرد ببێته‌وه‌ ئه‌ندام و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمه‌ سیاسییه‌كانی ئاكپارتی نه‌كرد. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here