عه‌لی كاكه‌ مینه‌ به‌رناكه‌وێ

0
66

عه‌لی كاكه‌
عه‌لی كاكه‌

كارزان كانه‌بی
رووداوی وه‌رزشی ـ كه‌لار

عه‌لى كاكه‌ مینه‌، گۆڵكارى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند “له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌ى كوردستان و شاری به‌غداوه‌ گرێبه‌ستم پێشكه‌شكراوه‌، به‌ڵام هێشتا زووه‌ بڕیار له‌سه‌ر یاریكردن بۆ یه‌كێك له‌و یانانه‌ بده‌م”.

له‌م وه‌رزه‌ی خولی كوردستاندا، چه‌ندین یاریزانى به‌توانا و به‌هره‌ی نوێ ده‌ركه‌وتن، كه‌ عه‌لى كاكه‌ مینه‌ى یاریزانى لاوى یانه‌ى شێروانه‌ى كه‌لار دیارترینیان بوو. ئه‌و توانى به‌ تۆماركردنی 9 گۆڵ نازناوى گۆڵكارى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى كوردستان به‌ده‌ستبێنێت، كه‌ لێهاتوویی ئه‌و گۆڵكاره‌ وای له‌ چه‌ندین یانه‌ كردووه‌ داواى گرێبه‌ستى لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یارییان بۆ بكات.

عه‌لى كاكه‌ مینه‌، له‌و باره‌وه‌ تایبه‌ت به‌ (رووداوى وه‌رزشی) گوتى “سوپاس بۆ خوا ئه‌مساڵ دواى هه‌وڵ و هیمه‌تێكى زۆرى خۆم و هاوڕێیانم توانیم نازناوى گۆڵكارى كوردستان به‌ده‌ستبێنم و ئاستێكی به‌رزیش پێشكه‌ش بكه‌م، ئه‌وه‌ وایكرد چه‌ندین یانه‌ گرێبه‌ستم پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام له‌ راستیدا تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكم نه‌داوه‌، كه‌ وه‌رزى داهاتوو له‌ كوێ یارى ده‌كه‌م”.

 گۆڵكاری ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ (رووداوی وه‌رزشی) گوتی “چه‌ندین گرێبه‌ستم له‌لایه‌ن یانه‌كانى كوردستان و عێراقه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ له‌ هه‌ردوو  خولى عێراق و كوردستان، به‌ڵام من ئێستا ماندووم و تازه‌ خوله‌كه‌ ته‌واو بووه‌، ده‌مه‌وێ باش بیری لێبكه‌مه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌م”.

عه‌لی كاكه‌ مینه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بردنه‌وه‌ی نازناوى گۆڵكاری خولی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌وی زۆر دڵخۆش كردووه‌و گوتی “به‌ڕاستی هه‌ستێكى یه‌كجار خۆشبوو بۆ من، چونكه‌ به‌ڵێنم به‌ هانده‌ران دابوو ببمه‌ گۆڵكار، سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنه‌كه‌م برده‌ سه‌ر”.

گۆڵكاره‌كه‌ی كه‌لار، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئێستا ئه‌و ده‌یه‌وێ یارمه‌تی یانه‌ی گازى باكوور بدات “له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ شارى كه‌ركووك و كاپتن عه‌بدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ر و كاپتن وه‌لید، بڕیارمداوه‌ یارمه‌تى یانه‌ى گازى باكوور بده‌م بۆ ئه‌وه‌ى به‌ هه‌موومان بتوانین تیپه‌كه‌ بگه‌ینینه‌ خولى نایابى عێراقی”.

ئه‌و یاریزانه‌ رازی نه‌بوو ناوی ئه‌و یانه‌ كوردستانی و عێراقییانه‌ ئاشكرا بكات، كه‌ گرێبه‌ستییان پێشكه‌شی كردووه‌، به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ خۆی و بۆ ئه‌و یانانه‌ش خۆش نییه‌. به‌ڵام گوتی “هه‌ر كاتێك بگونجێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆم ده‌ده‌م”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here