عومەری سەید عەلی: هیوادارین کێشەکانمان لەگەڵ پارتی بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین

0
171

عومەری سەید عەلی: سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و شاندی پارتی دەکەین
عومەری سەید عەلی: سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و شاندی پارتی دەکەین

رووداو – سلێمانی 

عومەری سەید عەلی، هەڵسوڕاوی باڵایبزووتنەوەی گۆڕان لە گوتەیەکدا لەسەر گڵکۆی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە گوتارێکدا رایگەیاند “هیوادارین کێشەکان لەگەڵ پارتی بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین”.

ئەمڕۆ (دووشەممە، 22-5-2017) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ شاندێکی باڵای حیزبەکەی گەیشتنە سلێمانی بۆ سەرەخۆشیکردن لە خانەوادە و لایەنگرانی گۆڕان بەهۆی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا. نێچیرڤان بارزانی لەسەر گڵکۆی نەوشیروان مستەفا گوتی “هیوادارین پرسەی کاک نەوشیروان ببێتە دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان“. 

هەڵسوڕاوە باڵاکەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی گوتی “زۆر سوپاسی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەین، سوپاسی شاندە گەورەکەی یاوەری دەکەین، کە هاتوونەتە پرسەی بەڕێز رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و بەخێرهاتنێکی گەرمیان دەکەین”.

عومەری سەید عەلی هەروەها لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا رایگەیاند “هیوامان وایە بەهەموولایەک کێشە و گیروگرفتە سیاسییەکانی نێوان جووڵانەوەی بزاڤی سیاسی گەلی کورد، بەتایبەتی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و گۆڕان بە دیالۆگ و برایانە چارەسەر بکەین، بابەتی یەکدی پەراوێزخستن بخەینەلاوە”.

رۆژی 19/5/2017 نەوشیروان مستەفا ئەمین، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە ماڵەكەی خۆی لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد، رۆژی دواتر لەسەر وەسیەتی خۆی، هەر لە (گردی زەرگەتە) كە بزووتنەوەی گۆڕانی لەسەر دروستكرد، بەخاكسپێردرا.  

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here