عێراق؛ لە مانگی نیساندا جیابوونەوە لە هاوسەرگیری زیاتر بووە

0
176

 44%ی هاوژینەکان بەهۆی قەیرانی نیشتەجێبوون لە یەكدی جیادەبنەوە
44%ی هاوژینەکان بەهۆی قەیرانی نیشتەجێبوون لە یەكدی جیادەبنەوە

رووداو ـ هەولێر

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە مانگی نیسانی رابردوو لە پارێزگاكانی عێراق بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە رێژەی جیابوونەوە لە مانگی نیسان لە سەرتاسەری عێراق لە هاوسەرگیری زیاتر بووە.

بەپێی نوێترین داتای ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا چوار هەزار و 691 كەس داواكاری جیابوونەوەیان پێشكەش بە دادگا كردووە، لە بەرامبەردا چوار هەزار و 226 كەسیش هاوسەرگیریان كردووە.

لە پارێزگای نەینەوا، كە سێ ساڵە لەدەستی داعشدایە و ئێستا زۆرینەی ناوچەکانی کۆنترۆڵکراوەتەوە، 962 كەس هاوسەگیریان كردووە و 216 كەسیش لەیەكدی جیابوونەتەوە.

بەپێی ئاماری حكومەتی عێراق، 44%ی هاوژینەکان بەهۆی قەیرانی نیشتەجێبوون لە یەكدی جیادەبنەوە.

لە 3ی ئایاری 2017 محەممەد شیاع سوودانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق گوتی “وەزارەتی كار توێژینەوەیەكی لەسەر دیاردەكە كردووە و دەركەوتووە، زیاتر لە 44%ی رێژەی جیابوونەوە قەیرانی نیشتەجێبوونە”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here