عێراق پاش 15 ساڵی هێرشی هاوپەیمانان

0
123

[ad_1]

پازدە ساڵ لەمەوبەر هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانانی بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی زەمینی و ئاسمانییان دەستپێکرد بۆ سەر عێراق.

جۆرج دەبلیو بوش، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا تەنها 48 کاتژمێری دانا بۆ سەدام حوسەین و هەردوو کوڕەکەی (عودەی و قوسەی) تا عێراق جیبهێڵن، بەڵام وڵاتەکەیان جێنەهێشت.

هەر لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکاندا، شپرزەیی و پەڕتەوازەیی کەوتە ناو لەشکری عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانانیش لە سنوری باشوری عێراقەوە چونە ناو وڵاتەکەوە و قۆناغ بە قۆناغ پاشەکشەیان بە هێزە سەربازییەکانی سەدام حوسەین دەکرد.

لەگەڵ ئەوەشدا کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی چواردا نزیک بوونەوە لە دەوروبەری شاری بەغدا، بەڵام گەورە کاربەدەستانی ئەوکاتی عێراق دانیان بە شکستەکانیاندا نەدەنا و دەیانگوت “لەشکری عێراق سەرکەوتنی گەورەی بەسەر دوژمناندا تۆمارکردووە.”

زانا ڕۆستایی

زانا ڕۆستایی

هێزەکانی هاوپەیمانان دەگەنە مەیدانی فیردەوس لە بەغدا و لەوێش پەیکەرەکەی سەدام حوسەین، دیکتاتۆری پێشووی عێراق دەڕوخێنن. بڵاوبوونەوەی ئەو دیمەنە لە میدیاکانی جیهاندا پەیامێک بوو بۆ عێراقییەکان و تەواوی جیهانیش کە ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی عێراق ڕوخا.
میوانەکانی بەرنامە:
زانا ڕۆستایی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
بورهان ڕەئوف، نوسەر و چاودێری سیاسی

هاوپەیمانان و ئۆپزسیۆنی ئەوکاتەی عێراقیش لە سەروبەندی ئاڵوگۆڕکردنی سیستەمی سیاسی عێراقدا باسیان لە هاتنە ئارای عێراقێکی نوێ دەکرد، واتە عێراقێک لەسەر بنەمای دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەشدارییەکی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکان لە دەسەڵاتدا و سەروەری یاسا، ئەمانەشیان بە خەونی عێراقییەکان بۆ ئایندە ناودێر دەکرد.

بورهان ڕەئوف

بورهان ڕەئوف

بەڵام زۆری نەبرد، لەو وڵاتە فرە نەژاد و فرە ئاین و فرە ئاینزایەدا ئەو خەونە بەرەو ڕەواندنەوە چوو، بە تایبەتیش کە هەر لە سەرەتاوە عەرەبی سوننە هەستی لە پەراوێزنانیان لا دروست بوو، شیعەکان خۆیان بە دەسەڵاتداری یەکەم دەزانی، کورد دەیویست دۆستی هەموو لایەک بێت، یاخیبوون دەستیپێکرد، ڕێژەی بێکاری و هەژاری و نەداری زۆر بوون، باری بژێوی و گوزەران بەرەو خراپتر دەچوون، ئەمانە بێ لەوەی گرژی و تەنگژە و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەکانی وڵاتەکە لەسەر هەژموون و باڵادەستی لە وڵاتەکەدا گەیشتە ئەوپەڕی.

عێراق بەرەو لێوارەکانی زۆنگاوی شەڕێکی خوێناوی ئاینزایی دەچوو. ئەو ڕەوشە ناجێگیرەی ئەو وڵاتە بووە مایەی ئاوەڵابوونی دەروازەکان بۆ دەستێوەردانی دەرەکی ئێران و تورکیا و عەرەبستانی سعودیە و وڵاتانی تری ناوچەکەش، ئەو دەستێوەردانانەش بە ئەندازەیەک بوون وەک عێراقییەکان خۆیان دەڵێن چەمکی دەوڵەتبوونیشیان خستبووە بەر مەترسییەوە.

​ئەو ڕەوشەی لە عێراقدا بوو، زەمینەیەکی تۆکمەی ڕەخساند بۆ گەشەکردنی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی وەک ئەلقاعدە و دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

ئایا ڕوخانی ڕژێمەکەی سەدام حوسەین کۆتایی بە دیکتاتۆرییەت هێنا لە عێراقدا؟

ئایا ڕێبەرانی 15 ساڵی ڕابردووی عێراق توانیویانە متمانەی خەڵک بە دەست بێنن؟

ئایا عێراق وڵاتێکە بۆ هەموو پێکهاتەکانی؟

ئایا لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەتوانن بنەماکانی پێکەوە ژیان جێگیر بکەن؟

ئایا دەستێوەردان لە کاروباری عێراقدا، کەمتەرخەمی عێراقییەکان خۆیانە؟

زانا ڕۆستایی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، هەروەها بورهان ڕەئوف، نوسەر و چاودێری سیاسی، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەدەنەوە:

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here