عێراق یارییەکی نێودەوڵەتیی بەخۆیەوە بینی

0
178

یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرا

دوای چوار ساڵ عێراق یارییەکی نێودەوڵەتیی بەخۆیەوە بینی و هەڵبژاردەی عێراق بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئوردنی بردەوە، یارییەکە لەسەر یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرا ئەنجامدرا و زیاتر لە 55 هەزار هاندەر، نوێنەری تۆپی پێی ئاسیا و فیفاش ئامادەی یارییەکە بوون.

دوای چوار ساڵ لەپێناو هەڵگرتنی ئابلوقەی وەرزشی سەر عێراق یارییەکی دوستانە لەبەسرا لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن کرا و وەرزشڤانانی عێراقیش سوپاسی فیفا دەکەن بۆ متمانە بەخشینەوە بە وڵاتەکەیان.

لەگەڵ ئەوەی یارییەکە دۆستانەبوو، بەڵام زیاتر لە 55 هەزار هاندەر بۆ پاڵپشتیکرن لە عێراق لە یارییەکەدا ئامادەبوون و جۆش و خرۆشێکی زۆریان خستبووە نێو یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرا، ئەمە جگە لەوەی بەرپرسانی وەرزشی ئاسیا و نوێنەری فیفاش ئامادەی یارییەکەبوون.

لە خولەکی 14 عەلا عەبدولزەهرە بەلێدانی سەر گۆڵێکی بۆ شێرەکانی رافیدەین تۆمارکرد و هاندەرانی نێو یاریگەی خستە نێو خۆشییەکی زۆرەوە، دیمەنەکانیش لە یاریی پاڵەوانێتییەک دەچوون نەک یارییەکی دۆستانە.

ماوەی چوار ساڵە بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری عێراق فیفا ئابلوقەی لەسەر یاریگەکانی عێراق داناوە و رێگە نادرێت هیچ یارییەکی نێودەوڵەتی لە خاکی عێراقدا بکرێت، ئێستاش فیفا بۆ ماوەی 3 مانگ موڵەتی بەعێراق داوە چەندین یاریی دۆستانە لەنێو یاریگەکانی خۆی بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵگرتنی ئابلوقەی سەر وڵاتەکە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here