عەبادی: رێگە بە هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە کەرکووک نادەین

0
133

سەرۆکوەزیرانی عێراق: وادیارە ململانێی هەڵکردنی ئاڵا لە کەرکووک سەریهەڵداوە

رووداو – بەغدا

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە کەرکووک رایگەیاند، پەکەکە رێکخراوێکی عێراقی نییە، بۆیە رێگەی پێنادرێت چالاکی لەو شێوەیە ئەنجامبدات. 

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەی وەزیران لە شەوی سێشەممە 9-5-2017 رایگەیاند: “بەدڵنیاییەوە هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە کەرکووک رەتدەکەینەوە، وادیارە ململانێی هەڵکردنی ئاڵا لە کەرکووک سەریهەڵداوە. پەکەکە رێکخراوێکی عێراقی نییە، بۆیە رێگەی پێنادرێت چالاکی لەو شێوەیە ئەنجامبدات و پێشیان گوتراوە، ئێمە نامانەوێت بکەوینە ململانێ لەگەڵ پەکەکە”.

عەبادی جەختیکردەوە “لەهەمانکاتیشدا رێگە بە پەکەکە نادەین هیچ جۆرە چالاکیێک لەنێو خاکی عێراقەوە دژی تورکیا ئەنجامبدات، دەستووری عێراق رێگامان پێنادات خاکی عێراق بەکاربهێندرێت دژی وڵاتێکی دیکە”

لەبارەی هەڵکردنی ئاڵا لە کەرکووک، عەبادی گوتی “هەڵکردنی ئاڵای جیاواز لەکەرکووک هەڵە بوو، چونکە ئەوەی بەهێزە بیەوێ ئالا هەڵبکات دەگەڕێینەوە بۆ یاسای دارستان، ئێمەش سەروەری یاسامان دەوێت”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here