عەلی باپیر: کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا کەلێنێکی گەورە جێدێڵێ

0
206

عەلی باپیر و نەوشیروان مستەفا
عەلی باپیر و نەوشیروان مستەفا

رووداو – هەولێر

عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی هاوخەمی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێ، ماڵئاوایی نەوشیروان مستەفا  لەم ئان و ساتەدا کەلێنێکی گەورە جێدەھێڵێ.

لە پرسەنامەکەیدا عەلی باپیر روودەکاتە کەسوکاری نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان و دەڵێت: بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک نەوشیروان مستەفا، سەرکردەی دیار و بەرجەستەی گەلەکەمانەوە، بەناوی خۆم و تێکڕای سەرکردایەتیی و ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامییەوە، سەرەخۆشییتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین، لە خوای میھرەبان داوکارین جێگەی بەھەشت بێت و، ئارامیی و ئۆخژنیش بە ئێوە ببەخشێت.

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ھیوادارە ھەموو لایەک بە گیانی بەرپرسانە و دڵسۆزانەوە بتوانن ئەو کەلێنە پڕبکەنەوە و گەلی کوردستان دڵخۆش و ئاسوودە بکەن.

کاژێر 8:00ـی سەر لەبەیانی رۆژی هەینی 19-5-2017، نەوشیروان مستەفا لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. رۆژی شەممەش لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە دەنێژرێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here