عەمرو دیاب و محەممەد سەڵاح کارێکی نهێنی دەکەن

0
31

عەمرو دیاب - محەممەد سەڵاح
عەمرو دیاب – محەممەد سەڵاح

رووداو-هەولێر 

محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی تۆپی پێی میسری و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەگەڵ عەمرو دیابی ئەستێرە و گۆرانیبێژی میسری بەیەکەوە لە ریکلامێکی بازرگانیدا دەردەکەون.

گۆڤاری وەشوەشەی میسری لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە هەردوو کەسایەتیی دیاری میسری و عەرەبی، محەممەد سەڵاح و عەمرو دیاب لە ریکلامێکدا بۆ کۆمپانیایەکی بازرگانی بەیەکەوە نمایشدەکەن، بەڵام رێکلامەکە دەبێت بە نهێنی وێنەبگیرێت، چونکە شوێنی وێنگرتنەکە لە وڵاتی میسر دەبێت، خۆ ئەگەر لۆکەیشنی کارەکە بۆ هاندەرانی هەردوو کەسایەتییەکە ئاشکرابێت، ئەوا بە هەزاران کەس دەچنە ئەوێ و کۆنترۆڵی بارودۆخەکەیان بۆ ناکرێت.

Image result for ‫عمرو دياب‬‎

بڕیارە لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا دەست بە کاری وێنەگرتنەکە بکەن، بەڵام کاتی پەخشکردنەکەی دیار نییە، رێکلامەکە تەنیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێت، بەڵکو لە هەموو جیهاندا بڵاودەکرێتەوە.

عەمرو دیاب تەمەنی 57 ساڵانە، ساڵی رابردوو دوایین ئەلبومی خۆی بەناوی ” کول حەیاتی”ـیەوە بڵاوکردەوە، محەممەد سەڵاحیش تەمەنی 25 ساڵانە و هەفتەی رابردوو بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا دەستنیشانکرا.

 

Related image

 

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here