فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی کوردستان نەگەیشتنە رێكکه‌وتنی كۆتایی .

0
12

خه‌ندان – شه‌وكه‌تن قادر 

سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ لەبارەی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانەوە كۆبونه‌وه‌، بەڵام نەگەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و بڕیاره‌ سبه‌ی جارێكی دیکە  كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ لە په‌رله‌مانی كوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان هه‌نگاوی باشیان ناوه‌ ئومێد ده‌كه‌ن سبه‌ی كۆتایی به‌ پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رجه‌م لیژنه‌كان بێت و رۆژی سێشه‌مه‌ش ده‌نگدانیان بۆ بکرێت.

13ی ئەم مانگە، پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە و پشک و بەرکەوتەی فراکسیۆنەکان لە لیژنەکانی پەرلەمان دیاریکران، بەڵام فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی رەخنەیان لە شێوازی دابەشکردنی لیژنەکان گرت.

هاوکات به‌ڵێن ئیسماعیل، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، “لێكتێگه‌یشتنی باش دروست بوه‌، خیلافشمان ماوه‌، دوای گەڕانەوە بۆ فراکسیۆنەکانی خۆیمان سبەی جارێکی دیکە کۆدەبینەوە”.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here