فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین .

0
31

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بون، ناکرێت چەند لایەنێک بیانەوێ کۆبونەوە دوابخرێت دوایى بخەن یان بیانەوێ تێپەڕێت بەئێمەى تێپەڕێنن.

 کۆمەڵى ئیسلامى هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ دیاریکردنى سەرۆکایەتى پەرلەماندا بون

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  رایگه‌یاند،” سەرجەم فڕاکسیۆنەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەى کۆبونەوەى 18ى شوبات ئەنجامبدرێت، ئەوان وەک کۆمەڵى ئیسلامى هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ دیاریکردنى سەرۆکایەتى پەرلەماندا بوین”.

وتیشى، لەکۆبونەوەکە داواکرا کە واژۆ کۆبکرێتەوە تاوەکو کۆبونەوەى 18ى شوبات ئەنجام بدرێت، بەڵام ئێمە رەتمانکردەوە و رامانگەیاند، “پێویستە ئەو لایەنانە واژۆ بکەن کە لەیەکەم کۆبونەوەدا واژۆیانکرد کۆبوونەوەکە بەکراوەبى بهێڵدرێتەوە”.

ئەوەشى خستەڕوو، “پێشنیارمان کرد یاسایەک هەبێت بۆ ئەوەى سەرۆکایەتى پەرلەمان لەماوەیەکى کەم دیاریبکرێـت و نەبەسترێتەوە بەهیچ پاکێجێک”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here