فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى بۆ توركیا دەدات .

0
77

فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى

خه‌ندان – 

به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند،تا ئێستا به‌ فەرمى هیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە و وە هیچ زانیارییه‌ک نیه‌ به‌ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەسپێکردنەوەى گەشتەکان بۆ توركیا.

دانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌  خه‌ندان-ى وت، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەى هه‌واڵی دەستپێکردنه‌وه‌ى گەشته‌کانی تورکیا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانیەوە ئێمه‌ وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌َتى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نین”تا ئێستا به‌ فەرمى هیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە و وە هیچ زانیارییه‌ک نیه‌ به‌ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەسپێکردنەوەى گەشتەکان”.

وتیشى، دڵنیایى دەدەینە هاوڵاتیانى پارێزگاى سێلمانى و ده‌وروبه‌رى هەر بڕیارێک ده‌ربچێت له‌وباره‌یه‌وه‌ و بگاتە لامان دەستبەجێ بۆ هەموولایەکى ڕادەگەیەنین وه‌ هه‌ر هه‌واڵێک له‌سه‌ر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ی فه‌رمی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه‌ ڕانه‌گه‌ندرێت گوزارشت له‌  ڕاى ئێمه‌ ناكات.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئێستادا هیچ گەشتێکی نێودەوڵەتی بۆ وڵاتی تورکیا نییە و لە ژێر گەمارۆدایە، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی ئازاری 2018 حکومەتی تورکیا گەشتە نێودەوڵەتییەکانی بەڕووی ئاسمانی هەولێردا کردەوە، بەڵام “بەهۆکاری سیاسی” گەمارۆکانی سەر سلێمانی تاوەکو مانگی سێی ئەمساڵ و بۆ جاری سێیەم درێژکردەوە.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here