
خه‌ندان- ئەحمەد مستەفا
به‌ڕێوه‌به‌رى فرۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت ده‌ڵێت” فروانكردنى فرۆكه‌خانه‌كه‌یان له‌سه‌رخواست و ئه‌ركى حكومه‌تى عێراق بووه، به‌ڵام هیچ داواكارى و بڕیارێك نییه بۆ بوون به فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى”.
نه‌ورۆز عه‌بدولقادر به خه‌ندان-ى وت” فروانكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت ته‌نها مه‌به‌ست لێى فراوانبوونى كاره‌كانى بوارى كشتوكاڵ و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانه، ئه‌ویش بۆ ڕووداو و كاره‌ساته سروشتییه‌كان، به‌ڵام بۆ بوون به فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى هیچ بڕیارێكى له‌و جۆره نییه”.
ده‌شڵێت” فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت ئێستا یه‌كه‌مین فڕگه‌ى مه‌ده‌نى كشتوكاڵه له‌سه‌ر ئاستى عێراق، وه گرنگى تایبه‌تیش دراوه پێى و له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى عێراقى فراوانكراوه و به پێویست زانراوه، هاوکات فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش نزیكه له‌سه‌ر سنوور، ئه‌گه‌ر پێشووتر ته‌نها فرۆكه‌یه‌ك كه كێشى 500 كلیۆ ببوایە ده‌یتوانى بنیشتێته‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌موو فڕۆكه‌یه‌ك تواناى به‌كارهێنانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى هه‌یه”.
” له ئێستادا دوو فڕۆكه بۆ بوارى كشتوكاڵ به‌كارده‌هێنین و له‌هه‌ر شوێنێك داوا بكرێت ئاماده‌ى هه‌ماهه‌نگین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاهێنان و ئه‌كادیمیاى فڕۆكهوانیمان هه‌یه و فێرخواز و كه‌سانى ئاره‌زوومه‌ند له‌سه‌ر بواره‌كه ڕاده‌هێنرێن، ئێستاش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی فرۆکەخانەکە دانپێدانراوە” به‌ڕێوه‌به‌رى فرۆكه‌خانه‌ى عەربەت وا ده‌ڵێت.
نه‌ورۆز عه‌بدولقادر ئهوەشدهخاتهڕوو” فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان له‌ڕووى یاسایی و هونه‌ر سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى حكومه‌تى عێراق-ه و له ڕووى بودجه و ئیداره و سه‌ربه حكومه‌تى هه‌رێمه، هه‌ربۆیه هه‌ر بڕیار و گۆڕانكارییه‌ك هه‌بێت به هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوولا ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رتاپاى ئه‌و قسانه‌ى بۆ بوون به فڕۆكهخانهیكى سه‌ربازى ده‌وترێت ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كارى ئێمه ته‌نها پاراستنى كشتوكاڵ و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌بێن”.
فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت له ساڵى 2007 دامه‌زراوه، له مانگى 3 و 4 ى هه‌مو ساڵێك، ده‌رمان و مادده خۆراكییه‌كان به‌سه‌ر كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان به فڕۆكه‌ى تایبه‌ت ده‌ڕژن و له‌كاتى دروستبوونى كێشه و گرفتى سروشتیشدا تواناى ڕزگاركردنى هاوڵاتی هه‌یه، هاوكات تواناى به‌شداریكردنى هه‌یه له كۆنتڕۆڵكردنى ئاگر به ڕێگه ئاسمانى.
له‌ساڵى 2018 بڕیارى فروانكردنى فرگه‌ى فرۆكه‌خانه بۆ دوو کیلۆمەتر و زیادكردنى چه‌ند به‌شێكى دیكه دران، به زیاتر لە 50 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ى دهرخانكراوى حكومه‌تى عێراق چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.